حکومەت لەبارەی بوونی جۆرێک کرم لەناو مۆز و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ترسناک ڕوونکردنەوە دەدات

هەردوو وەزارەتی تەندروستی و کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکەنەوە هیچ حاڵەتێکی بوونی کرم لە بەرهەمی مۆزی ناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بوونی هەبێت و دڵنیایی دەدەن هیچ نەخۆشییەکیش تۆمارنەکراوە.

لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتەکانی تەندروستی و کشتوکاڵدا ئاماژە بۆ ئەو گرتە ڤیدیۆییانە کراوە، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت جۆرێک کرم لەناو بەرهەمی مۆزدا هەیە لە هەرێمی کوردستان و سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ترسناکە.

بەپێی ڕوونکردنەوەی هەردوو وەزارەت، ئەو گرتە ڤیدیۆییانە هەرێمی کوردستان نییە و لە وڵاتانی دیکەی دەرەوەی هەرێم ڕوویداوە و پێشتریش لە میدیا بیانییەکان بڵاوبووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەدواداچوونی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بۆ بابەتەکە، بەھەماھەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەنداری عێراقی و بەدواداچوونی سەرچاوەکان و هاتنی بەرهەمی مۆز لەدەروازەکان و وەرگرتنی نمونەکانی ناو بازاڕ و کۆگاکان و جۆرەکان و شێوازی هاوردەکردن و بەکارهێنان، دەرکەوتووە ھیچ حاڵەتێکی لەم شێوەیە یان ئەم جۆرە بەرهەمانەی مۆز لە ھەرێمی کوردستان بوونی نیە.

دڵنیاییش دەدەنە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، بەرهەمەکانی مۆز لە ناو بازاڕ و کۆگاکانی هەرێمی کوردستان سەلامەتن و جەختدەکەنەوە، هیچ نەخۆشییەک بەو هۆیەوە تۆمارنەکراوە لە هەرێمی کوردستان.

هەروەها وەزارەتی تەندروستی و کشتوکاڵ ئاماژە بە بەردەوامیی بەدواداچوونەکانیان لەوبارەیەوە دەدەن.

بابەتی پێشتر

فەیسبووك سیستمی ناسینەوەی ڕووخسار ڕادەگرێت

بابەتی دواتر

سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share