مووچەخۆران لەبارەی راگرتنی مووچەکانیان ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە ئاگاداری ئەو پزیشک و فەرمانبەرانەی دەکاتەوە کە کارتی نیشتمانییان نییە، سبەی صوره القيدی ئەلیکترۆنی ببەنە هۆبەی میلاکات، ئەگەر نا مووچەکانیان رادەگیرێت و خۆیان بەرپرسیار دەبن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە، ئاگاداری ئەو پزیشک و کارمەندانەی دەکاتەوە کە کارتی نیشتمانییان نییە تا بەیانی کاتژمێر 11 وێنەیەک لە صوره القيد ببەنە هۆبەی میلاکات، دەشڵێت ئەگەر وانەکەن خۆیان لە راگرتنی مووچەکانیان بەرپرسیار دەبن.

دوابەدوای داواکاریی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی وێنەیەک لە کارتی نیشتمانیی فەرمانبەران و مووچەخۆران بەشێک لە فەرمانبەران تووشی گرفت بوون کە کارتی نیشتمانییان نییە، ئەوەش رەنگە ببێتە هۆی راگرتنی مووچەکانیان.

بەشێک لە فەرمانبەران تووشی گرفت بوون بەهۆی ئەوەی کارتی نیشتیمانییان نییە و دەڵێن ناتوانین لە وادەی دیاریکراودا دەست بە مامەڵەی کارتی نیشتیمانی بکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر كوژرانی ئەفسەرەكە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، ئەفسەرێكیان لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللەی لێكراوە و گیانیلەدەستداوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە،…
زیاتر ببینە

سی پی تی: بەڵگەیەک نەبوو بیسەلمێنێت بەرواری و بەرۆشکی پلانڕێژیان بۆ خۆپیشاندانی توندوتیژانە کردووە

دەربارەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی دادگا ڕێكخراوی CPT ڕایدەگەیەنێت، گوێبیستی هیچ بەڵگەیەک نەبووین بیسەلمێنێت بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی تێوەگلابن…
Total
0
Share