کوڕەکەی جۆرج وەسوف گیانیلەدەستدا

وەدیع کوڕە گەورەکەی گۆرانیبێژی ناسراوی سوری لەدوای نەشتەرگەری بچوککردنەوەی گەدەی گیانیلەدەستدا.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، “وەدیع وەسوف لەدوای تێكچوونی دۆخی تەندروستی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بەیروتی پایتەختی لوبنان گیانیلەدەستداوە”.

ئاماژەشیان بەوەکرد، “وەدیع نەشتەرگەری بچووککردنەوەی گەدەی ئەنجامداوە، هەرچەندە پزیشکەکان سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکەیان راگەیاندووە، بەڵام دواتر دووچاری خوێنبەربوونی ناوەکی بووە و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە”.

وەدیع کوڕە گەورەی هونەرمەند جۆرج وەسف بوو، لە زۆرینەی چالاکی و ئاهەنگەکانی باوکی بەشداریی دەکرد و لە نزیکی دەمایەوە، هەواڵی مردنەکەشی کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێنا.

 

بابەتی پێشتر

منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ لەناو قوتابخانەکەیدا تەقە لە مامۆستاکەی دەکات

بابەتی دواتر

شەش خۆراك كاریگەریی ئەفسووناوییان لەسەر كۆنتڕۆڵكردنی شەكری خوێن هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share