بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 150 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركرد، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری دروستكردنی ڕێگەی دەربەندیخان-كەلار پەشیمانە پێشتر پڕۆژەكەی وەرگرتووە

بەڕێوەبەری كۆمپانیای بێشكان دەڵێت، پەشیمانم لە وەرگرتنی پڕۆژەی ڕێگەی سەرەكیی كەلار -دەربەندیخان و ئاشكرایدەكات سكاڵای لە دادگە لەسەر…
Total
0
Share