رووداوێكی هاتوچۆ لە ئامەد 27 قوربانی لێكەوتەوە

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكی نەفەرهەڵگر لە ناوچەیەكی سەر بە پارێزگای ئامەد (دیاربەكر) پێنج كەس گیانیان لەدەستدا و 22ی دیكە برینداربوون.

رووداوەکە لەسەر رێگای قەزای سیلڤان-ئامەد بووە، بەهۆی لە کۆنترۆڵ دەرچوونيیەوە پاسەکە، کە سەر بە کۆمپانیاکەی گواستنەوە بوو، وەرگەڕاوە، وەك ئەوەی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ ئاماژەی پێداوە.

دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەكانی فریاگوزاریی بەپەلەی تەندروستی، ئاگرکوژێنەوە و هێزە ئەمنییەكان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە.

پاش چارەسەری سەرەتایی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە گواسترانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك لە مووچەخۆران بۆ وەرگرتنی كارتی بانكیی مووچە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاگاداردەكاتەوە كە سبەینێ سەردانی بانكی زاگرۆس بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی…
Total
0
Share