لە عێراق بەهۆی خۆڵبارینەوە كەسێك گیانیلەدەستداوە و پێنج هەزار كەسیش داخڵی نەخۆشخانەكان كراون

بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە پێنج هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەكانی كردووە و كەسێكیش گیانیلەدەستداوە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاندووە، بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكان 24 كاتژمێر بەردەوام لە ئەركدان و پێشوازیی لەو كەسانە دەكەن كە بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانیان دەكەن.

ئاشكراشیكردووە، نەخۆشخانەكان تاوەكو ئێستا پێشوازیان لە زیاترلە پێنج هەزار كەس كردووە، كە بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون.

سەیف بەدر، ڕوونیشیكردووەتەوە، هەر بەهۆی خۆڵبارینەوە كەسێك گیانیلەدەستداوە.

بە وتەی وتەبێژەكەی وەزارەتی تەندروستی، بەشێك لەو نەخۆشانەی داخڵكراون دوای ماوەیەكی كورت نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە و بەشێكیشیان پێویستیان بەوەیە كە بمێننەوە و چارەسەری زیاتر وەربگرن و لەژێر ئۆكسجیندابن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنی ئاوی نێوان عێراق-تورکیا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

راوێژکارێکی سودانی رایدەگەیەنێت، رێکخستنەوەی سەرچاوە ئاوییەکانی نێوان عێراق و تورکیا نزیکە و لە چەند رۆژی داهاتوو دەچێتە بواری…
Total
0
Share