نیشانەکانی تووشبوون بە پەتای وەرزی چین و چۆن خۆمانی لێ بپارێزین؟

زیادبوونی تووشبوون بە پەتای وەرزی شتێکی ئاسایی و چاوەڕوانکراوە و ساڵانە بەھۆی گۆڕانکاریی کەش و ھەوا روودەدات، نیشانەکانی ئازار و تا و بێھێزی و کۆکە و تەڕبوونی لوتە.

د.سەرخێڵ ئاراز، پسپۆڕی تەندروستیی گشتیی و نەخۆشیە درمەکان بابەتێکی تەندروستیی بڵاوکردووەتەوە و نیشانە و چارەسەرەکانی بڵاوکردووەتەوە.

باسی لەوەکردووە، نیشانەکانی پەتای وەرزی بریتین لە: (سەر ئێشەی بەردەوام، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەس، هەبوونی لەرز، ئازاری جومگەکان، بێهێزی، ئازاڕی قوڕگ، کۆکە).

ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەم نیشانانە لە کەسێک بۆ کەسێکی تر بەھۆکاری تەمەن و کاریگەری ئاستی بەرگریی لەشی مرۆڤەکان دەگۆڕێت، بەڵام بەرکەوتن ھۆکاری خێرا بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسەیە و پێویستە لەکاتی دەرکەوتنی نیشانە لەلایەن پزیشکەوە چارەسەری پێویستی بۆ بنووسرێت و لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکاندا پێویستە خۆپارێزی بکرێت.

دکتۆر سەرخێڵ چارەسەرەکانی بەم جۆرە خستووەتەڕوو:

یەکەم:بەکارھێنانی ئەو میوانەی مزرەمەنین و سەرچاوەی بەھێزی ڤیتامین Cن و ئاستی بەرگریی لەش بەرامبەر نەخۆشیە پەتاگەریەکان زیاددەکات.

دووەم: پشوودان و فێنکردنەوەی کەسی توشبوو یاخود زوو زوو شتنی دەموچاو کارگەری باشی ھەیە لەسەر دابەزینی پلەی گەرمیی لەشی نەخۆشەکە.

سێیەم: بەکارھێنانی دژە بەکتریاکان بۆ ئەو نەخۆشانەی قورگئیشە و ھەوکردنی قورگ و کۆکەیان ھەیە لە ژێر رێنمای و چاودێریی پزیشکدا چونکە بەکارھێنانی چارەسەر بێ رێنمای پزیشک، کاریگەری مەترسی دەبێت لەسەر نەخۆش و رەنگە ببێتە ھۆکاری خراپتربونی تەندروستی نەخۆشەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی مەترسی بڵاوکردنەوەی شێرپەنجە جۆرە پۆشاکێک لە بازاڕەکان کشێنرایەوە

دەسەڵاتدارانی جەزائیر بڵاویانکردەوە، جۆرە پۆشاکێکی ژنان لە بازاڕەکان کشێندراوەتەوە کە هۆکاربووە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و رەبۆ.…
Total
0
Share