وەزارەتی پەروەردەی هەرێم نیگەرانی لەبەرامبەر بڕیارێكی حكومەتی عێراق دەردەبڕێت

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ناڕەزایەتی بەرامبەر بێبەشكردنی لە هەزار بینای خوێندنگە دەربڕی كە حكومەتی عێراق بڕیاری لەسەرداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم تێیدا هاتووە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەردی بناغەی هەزار خوێندنگەی نوێی لە چوارچێوەی ڕێككەوتنامەی عێراقی – چینی دانا ، ئێمە لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لەو پارێزگایانە دەكەین كە لە چوارچێوەی هەرێم ڕێكنەخراون و بۆچوونمان وایە شیاوی ژینگەیەكی پەروەردەیی باشن . بەڵام ئەوەی جێگەی داخە بێبەشكردنی پشكی هەرێمی كوردستانە كە 150 خوێندنگەیە و بە نووسراومان ژمارە 374 لە 23 ی 11ی 2020 ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵمان كردووە، پارێزگارە بەڕێزەكانی كوردستان لەسەردانی شاندی عێراقی بۆ چین ئامادەبوون و ئەو ڕێككەوتننامەیە بۆ هەموو عێراق و عێراقییەكانە .

ئاماژە بەوەشكراوە، ئێستا زیاتر لە 180 هەزار خوێندكاری ئاوارەی ناوخۆیی لە هەرێمی كوردستان دەخوێنن و بەشێكی زۆری خوێندنگەكانی هەرێمی كوردستانمان بۆ تەرخانكردوون، بەجۆرێك خوێندنگەی یەك دەوامیمان بووەتە دوو دەوامی و دوو دەوامی بۆتە سێ دەوامی بەهۆی ئەو تەرخانكردنەوە كە ئێمە وەك ئەركێكی نیشتمانی و مرۆڤایەتی لێی دەڕوانین ، تەنانەت داوای 10 ملیار دیناری عێراقیمان كردووە بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەو خوێندنگەیانە و عێراق ڕەتیكردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، دووبارە پیرۆزبایی لە گەلانی عێراق دەكەین و وێرای بێبەشكردنمان ، ئێمە لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان، بەردەوامدەبین لەسەر پێكەوەژیان و خزمەتكردنی خوێندكاران و ئاوارەی ناوخۆ، لەهەمانكاتیشدا نیگەرانی و ناڕازیبوونمان دەردەبڕین لەبەرامبەر بێبەشكردنی خەڵكی كوردستان و داواش لە حكومەتی عێراقی فیدراڵ دەكەین، پەروەردە وەك مافێكی بنەڕەتیی هەموو عێراقییەكان ببینێت بێجیاوازی و پشكی هەرێمی كوردستان بڕیاری لێبدرێت، بە پێچەوانەوە، بێبەشكردنی هاوڵاتییانی هەرێمەكەمان بەهەموو پیكهاتەكانییەوە، مانای وایە حكومەتی عێراقی فیدراڵ، سیاسەتی گەشەپێدانی هاوسەنگ، ناگرێتەبەر بۆ هەموو عێراقییەكان.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

فەرەنسییەكان ڕوو لە سندوقەكانی دەنگدان دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقەكەرانی هەولێر دەستگیركران

پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیركرد كە شه‌وی ڕابردوو له شارەكە ته‌قه‌یان كردبوو. بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ شەممە…
Total
0
Share