پسپۆڕێکی ئابوری: بیز کۆین یەکێکە لەو مامەڵە فەیكانەی زیان بە ئابوریی خەڵک دەگەیەنن

دراوی گریمانەیی بیز کۆین ماوەی سێ ساڵە هاتووەتە هەرێمی کوردستان، ماوەی دابەزینی نرخی دراوەکە زیانی زۆری بە بەشداربووەکانی گەیاندووە، پسپۆڕێکی ئابوریش دراوەکە بەیەکێک لە مامەڵەی ئەو دراوانە دادەنێت کە تەنها فرتوفێڵن و هیچ پێگەیەکی ئابورییان نییە.

مەریوان نەجم یەکێک لە لیدەرەکانی دراوی گریمانەیی بیز کۆین لە هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی ئێستای بیز کۆینەوە وتی، “ئەوەی باس لە کەوتن و شکستی بیز کۆین دەکەن دوورە لە ڕاستییەوە، ڕاستە زیان بەر بەشداربووان کەوتووە بەڵام هۆکارەکەی دابەزینی نرخی بیز کۆینە نەک شکستی دراوەکە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “زیان لە مامەڵەی دراودا حاڵەتێکی ئاساییە چونکە بە سروشتی بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخیان، ئەوانەی بەشداری لەو مامەڵانەدا دەکەن ئەگەری هەیە زیانبکەن و ئەگەری قازانجیش بەهەمانشێوە هەیە”.

نرخی بیز کۆین لە ماوەی ڕابردوودا گەیشتە 60 بۆ 80 سەنت لەکاتێکدا ئێستا نرخەکەی دابەزیوە بۆ 20 سەنت ئەمەش زیانی زۆری بە بەشداربووانی دراوەکە گەیاندووە.

سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەو دراوانە، دکتۆر ڕزگار عەبدولکەریم مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی ئابوری بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەو دراوانە مامەڵەی فەیکن بۆیە تەنها فرتوفێڵن و پارە بەهەدەردانە و زیان بە ئابوریی خەڵک دەگەیەنن، داهاتێکی زۆری هەرێمی کوردستان لەو دراوانەدا بەهەدەردراون و چوونەتەدەرەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: چەندین جار داوامان لە وەزیری کشتوکاڵ کردووە پڕۆژە بێ مۆڵەتەکان ڕابگرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕایدەگەیەنێت، چەندین جار داوامان لە وەزیری کشتوکاڵ کردووە پڕۆژە بێ مۆڵەتەکان ڕابگرێت، بەڵام گوێمان…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی: لەمەوبەدوا لەبەردەم ماڵەکاندا کرێی کارەبا وەردەگرین

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند،  لێرە بەدواوە پارەی خوێندنەوە واتە (سەرفیاتی مانگانەی كرێی كارەبا) لەبەردەم ماڵاندا و لەلایەن ژمێركارانەوە…
Total
0
Share