فەرەنسییەكان ڕوو لە سندوقەكانی دەنگدان دەكەن

لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەماندا، ئەمڕۆ جارێكی دیكە فەرەنسییەكان ڕوو لە سندوقەكانی دەنگدان دەكەنەوە.

ئەنجامی هەڵبژاردنەكە كاریگەریی لەسەر هەنگاوەكانی پێنج ساڵی داهاتووی ئیمانوێل ماكرۆن-ی سەرۆكی فەرەنسا دەبێت.

نزیكەی 48 ملیۆن كەس مافی بەشداریكردنیان لە دەنگدانەكەی ئەمڕۆدا هەیە، بەڵام پێشبینی بایكۆتكردنی دەنگدان لە ئاستێكی بەرزدا دەكرێت هاوشێوەی گەڕی یەكەم، وەك ئەوەی لە ڕاپرسییەكاندا دەركەوتووە.

ناوەندەكانی دەنگدان كاتژمێر 6 بەكاتی گرینچ دەكرێنەوە و كاتژمێر 16 دادەخرێن، جگە لە شارە گەورەكان كە دواوادەیان تا كاتژمێر 18یە.

كێبڕكێ لەم هەڵبژاردنەدا توندە، بەڵام دابەشكاریی وردی كورسییەكانی ئەنجومەنی نیشتمانی و دواتریش زانینی ئەوەی ئایا ماكرۆن زۆرینەی ڕەها بەدەستدەهێنێت یان نا، تا كاتێكی درەنگی ئێوارە دەرناكەوێت.

گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنەكە یەكشەممەی ڕابردوو بەڕێوەچوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەنگەكانی ئاگاداركردنەوە هی ئەوە نین گوێیان لێنەگیرێت
ڕاپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان: گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا بێپێشینەیە

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە سیاسییەكان دەكات ڕێوشوێنی خێرا و بنەڕەتی بگرنەبەر، دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێك دەربارەی گۆڕانی…
Total
0
Share