تەقەكەرانی هەولێر دەستگیركران

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان فۆتۆ: پۆلیسی هەولێر

پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیركرد كە شه‌وی ڕابردوو له شارەكە ته‌قه‌یان كردبوو.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ شەممە 24ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی بەڕێوبەری پۆلیس تیمێکی تۆکمە پێکهێنرا لە بەشەكانی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات و پۆلیسی فریاکەوتن، وە بە کەمتر لە 10 کاتژمێر دوو تۆمەتباری سەرەکی كە بریتی بوون لە تەقەکەرەکانی شەوی ڕابردوو بەناوەکانی (ج. ا. ر) و (خ. ک. م.) دەستگیرکران.

ڕونیشیكردەوە، ئەو كەسانە لە شەقامی 100 مەتری بەشەڕهاتوون و تەقەیان کردووە و لەئاکامدا یەکتریان زامدارکردووە، هەروەها دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (BMW)دا گیرا.

پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و بەپێی مادەی (413) لە یاسای سزادان ڕاگیراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیمانوێل ماکرۆن بۆ ئەحمەد شـ.ـەرع: پێویستە هێزەکانی هـ.ـەسەدە و حکومەتی دیمەشق یەکبخرێن

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا ئەنجامدا و و جەختی لە پێویستیی ئاگربەستی…
Total
0
Share