راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە

ئاسایشی ھەولێر دەستگیركردنی بازرگانێكی بیانی ماددە ھۆشبەرەكان رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ھەولێر لە راگەیەندراوێكیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمەكانیانەوە، بازرگانێكی بیانی ماددە ھۆشبەرەكان كە خەڵكی وڵاتی ھیندستانە بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی ھەولێر لەلایەن ھێزەكانیانەوە دەستگیركرا ، لەكاتی دەستگیركردنیدا بڕێك ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و كەلوپەلی پێوانەكردن و بەكارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو تۆمەتبارە كاری دابەشكردنی ماددەی ھۆشبەربووە بەسەر چەند كەسێكی بیانیدا، كە بە مەبەستی كاركردن ھاتوونەتە ھەرێمی كوردستان و لە شاری ھەولێر نیشتەجێبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی بوون بە پارتیی كادیرەكانیەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان لەبارەی یەکێک لە ئەندامە کۆنەکانیەوە لە کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، “ماوەیەکە هەندێک…
Total
0
Share