ئاگر لە بەنزینخانەیەكی كەركوك كەوتەوە بەهۆیەوە كەسێك برینداربوو و دوو ئۆتۆمبێلیش سووتان

ئاگر لە بەنزینخانەی لاهۆزی ئەهلی لە شەقامی كۆڕنیشی شاری كەركوك كەوتەوە بەهۆیەوە كارمەندێكی بەرگری شارستانیی كەركوك برینداربوو.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاگر لە بەنزینخانەی لاهۆزی ئەهلی لە شەقامی كۆڕنیشی شاری كەركوك كەوتەوە بەهۆیەوە كارمەندێكی بەرگری شارستانیی كەركوك برینداربوو و دوو ئۆتۆمبێلیش سووتان.

ئاماژەی بەوە كرد، تیمەكانی بەرگری شارستانیی كەركوك سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی: لیژنەیەکمان لەسەر ئەو دەنگۆیانە پێکهێناوە کە دەربارەی د. عەبدوللەتیف بڵاوکراونەتەوە

زانکۆی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لیژنەیەکی باڵایان لەسەر ئەو دەنگۆیانە پێکهێناوە کە دەربارەی د. عەبدوللەتیف بڵاوکراونەتەوە و دواتر بە شەفافانە…
Total
0
Share