دەرۆزەكەرێك بەتۆمەتی فاڵگرتنەوە و جادوو دەستگیركرا

یەكێك لە دەستگیركراوەكان

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی 15 دەرۆزەكەر ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، یەکێکیان بەناوی فاڵگرتنەوە، نوشتە و جادووەوە ھاوڵاتییانی فریوداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای سکاڵای ھاوڵاتیان کە دەرۆزەکەران لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بوونەتە ھۆی بێزارکردنیان، ھەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنیان دەستپێکرد، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی ڕێککاریی 15 دەرۆزەکەریان دەستگیرکرد کە یەکێکیان بەناوی فاڵگرتنەوە، نوشتە و جادووەوە ھاوڵاتیانی فریوداوە.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، هەڵمەتەكانیان بەردەوام دەبێت بۆ دەستگیرکردنی دەرۆزەکەران و ئەو کەسانەی بەناوی نوشتە و جادوەوە ھاوڵاتیان فریودەدەن.

دوێنێش لە چالاكییەکدا مەفرەزەکانی پۆلیس توانیان چوار تۆمەتباری ئافرەت دەستگیربکەن کە ھێرشیانکردبووەسەر ھاوڵاتییەک و بڕێک پارەیان لێدزیبوو.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان كۆبووەوە

بابەتی دواتر

زمانی کوردیی ناوەندی بۆ وەرگێڕی گووگڵ زیاددەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر پشوو راگەیەندرا

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بە هۆی ناسەقامگیری رەوشی کەشوهەواوە سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووی رەسمییە. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر…
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بارانبارین هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ سێشەممە لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share