ئەمڕۆ و سبەینێ باران بەردەوام دەبێت

كەشناسیی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت و لێزمەبارانی تێدا دەبێت، پێشتریش پێشبینیی بەفربارین كراوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە.

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردووەتەوە، لە هەردوو ڕۆژەكەدا ئاسمانی هەرێمی كوردستان هەوری تەواو دەبێت و لێزمەباران بەردەوام دەبێت.

بارانەكەی ئەمڕۆ و سبەینێ تەواوی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری بەرزبوونەووەی ئاستی ئاو هەیە، وەك ئەوەی كەشناسی دەیڵێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت.

پێشتریش پێشبینی كرابوو لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێكی سەرما و بەفربارین ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات، ئەم شەپۆلەی سەرما و باران و بەفر تا دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: قاچاخچێتی، سەرانەوەرگرتن و سیخوڕیکردن کرا بە بەرنامە، بەڵام بڕیارە دروستەكەمان دا

سەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، پشوودرێژ و دانبەخۆداگرم بەرامبەر پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و دەشڵێت، بڕیاری گۆڕانکاریی ڕیشەییمدا لە سەرپەرشتیارانی…
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە
یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، لە جیهاندا…
Total
0
Share