بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا كۆبووەوە و ستراتیژی نوێی ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەی داعشیان تاوتوێكرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ لە دەباشان لەگەڵ جەنەڕاڵ جۆن برێنن فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكەدا، لە دیدارێکدا کە وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی ھێزەکانی دژەتیرۆر ئامادەیبوو گفتوگۆ لەبارەی ھەماھەنگیی نێوان دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێم و عێراق کرا و ستراتیژی نوێی ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش تاوتوێکرا.

لە دیدارەکدا جەخت لە فراوانکردنی پەیوەندی و هاریکارییە سەربازی و هەواڵگرییەکان کرایەوە لە نێوان هەرێم، عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش لە وڵاتدا.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لە جموجۆڵی پاشماوەکانی داعش کرد لە عێراق بەتایبەت لە ناوچە دابڕێندراوەکانی کوردستان و ئاماژەی بەوەکرد، هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هەرێم و عێراق، کردەی سەربازیی هاوبەش و چالاککردنی ژووری ئۆپەراسیۆن، فاکتەری گرنگی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەن و بۆ ئەمەش پێویستمان بە لێکتێگەیشتن و ستراتیژی هاوبەش هەیە. دەبێت هەماهەنگییەکان بەردەوامبن و هەموو هەوڵەکانمان لەپێناو پاراستنی ژیان و ئارامیی خەڵکدا بێت.

بابەتی پێشتر

گۆڕان لەبارەی كشانەوە لە حكومەت ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

دەرۆزەكەرێك بەتۆمەتی فاڵگرتنەوە و جادوو دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share