ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت پاسپۆرت دەربهێنن

پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو هاوڵاتییانە دەكات كە دەیانەوێت ببنە خاوەن پاسپۆرت.

تیایدا هاتووە، ئاگاداری هاوڵاتییان دەكەین بە گوێرەی کاتی دیاریکراوی خۆیان کە بە نامەی ئەلیکترۆنی بۆیان دیاریکراوە سەردان بکەن.

روونیشیدەكاتەوە، واتە کاتژمێر و بەرواری حجزی ئەلیکترۆنییەکەی لە چ کات و بەروارێکدا بوو، ئەوا لەوکاتەدا سەردانیان بکەن بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا مامەڵەکانیان بۆ راییبکەین.

هاوڵاتییان ئەگەر پابەندی کاتی دیاریکراو نەبوون، ئەوا سەرەکەیان دەفەوتێت و ناتوانرێت مامەڵەكانیان بۆ جێبەجێ بكرێت، چونکە سەرەی کەسێکی دیکە دەبێت و لەم کاتەشدا کێشە بۆ سیستمەکە دروست دەبێت، پاسپۆرتی سلێمانی وادەڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی: مریشکی 40%ـی کێڵگە پەلەوەرییەکان تووشی سێ ڤایرۆس بوون کە چارەسەری نییە

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، مریشکی 40%ـی کێڵگە پەلەوەرییەکان تووشی سێ ڤایرۆس بوون کە چارەسەری نییە، بەو…
Total
0
Share