وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت، بە پشتبەستن بە پڕۆژەی پێوەری زیرەک، سەرپێچییەکانی کارەبا ئاشکرادەکرێت و تا ئێستا گەیشتوونەتە 60 هەزار و 682 سەرپێچی.
وەزارەتی کارەبا نەخشەیەكی بڵاوكردووەتەوە، دەڵێت، “بەپێی ئەم نەخشەیە، هێڵە سوورەکان ناو و شوێنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لە سەنتەری شاری هەولێر نیشان دەدات و تیمەکانی کارەبا بۆ لابردنی سەرپێچییەکان، ڕاستەوخۆ دەچنە شوێنی سەرپێچییەکان”.
وەزارەتەكە ژمارەی سەرپێچییەکانی سەر خزمەتگوزاریی کارەبا لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیش بڵاوكردووەتەوە، کە لە ڕێگەی پێوەری زیرەکەوە دەستنیشان کراون:
هەولێر 15,885 سەرپێچی
سلێمانی 20,676 سەرپێچی
دهۆک 17,553 سەرپێچی
هەڵەبجە 1,849 سەرپێچی
گەرمیان 4,718 سەرپێچی