‎كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پۆچتینۆی ڕاهێنەری پاریس پێش یاریی ڕیاڵ مەدرید

ماوریسۆ پۆچتینۆ، ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان ئاشكرایكرد، ڕیاڵ مەدرید پادشای چامپیۆنز لیگەو هەمیشە ڕكابەرێكی سەرسەختی ناسناوەكە بووە.

وتیشی: ئێمە ڕیزی ڕیاڵ مەدرید دەگرین و دەزانین مێژوویان چەند گەورەیە.

بەشێك لە قسەكانی پۆچتینۆ

‎- ئێمە بەرامبەر ڕكابەرێك یاریی دەكەین كە ڕاهاتووە لەسەر بردنەوەی ناسناوی چامپیۆنزلیگ

‎- ئێمە ڕێزی ڕیاڵ مەدرید دەگرین وەك یەكێك لە بەهێزترین یانەكانی ئەوروپا ، مێژووی ڕیاڵ خۆی دەسەلمێنێت لە چامپیۆنزلیگ

‎- پێویستە متمانەمان بەخۆمان هەبێت وەك تیپێكی بەهێزی چامپیۆنزلیگ ، دەبێت متمانەمان بەوە هەبێت كە بەهرەی باش لە تیپەكە هەیە

‎- ئەگەر سەیری ڕیاڵ مەدرید بكەیت دەزانیت كە ئێستاش لە خولی ئیسپانیا تیپێكی بەهێزن

‎- تیپەكە لە دۆخێكی باشدایە و هەموو یاریزانەكان هەوڵ دەدەن هاوكار بن لە بردنەوەدا

‎- ئیگانا گایا و دیالۆ سەرەكی نابن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: پلانێکی تۆکمەمان داڕشتووە بۆ دەستەبەرکردنی بەرگریی ئاسمانی

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق پلانێکی تۆکمەی داڕشتووە بۆ دەستەبەرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی. بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکی…
Total
0
Share