کڕینی بلیتی فڕۆکە دەبێت بە ئەلیکترۆنی

بەپێی دوایین بڕیاری وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە کۆتایی ئەمساڵدا کڕینی بلیتی فڕکە دەکرێت بە ئەلیکترۆنی و کار دەکەن بۆئەوەی نرخەکەشی کەمبکرێتەوە.

مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمیی عێراقی راگەیاندووە، “لە کۆتایی ئەمساڵدا هەر گەشتیارێک بیەوێت دەتوانێت بە شێوەی ئەلیکترۆنی بلیت ببڕێت و پێویست بە سەردانکردنی کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی ناکات”.

لەبارەی نرخی بلیتەکانیشەوە ئاماژەی بەوەکرد، هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی نرخی بلیتەکان دەدەن لە ئەگەری سەقامگیربوونی دارایی و زیادبوونی داھات، ئەمەش لە کاتێکدایە ھەندێک پێیانوایە نرخەکان بەراورد بە ھەندێک لە کۆمانپای گشتیارییەکانی بواری گواستنەوەی ئاسمانی گرانە.

هەروەها لە مانگی ئەیلوولی داھاتوو، فڕۆکەی نوێ لە ھێڵی فڕۆکەوانی عێراقی لەپێناو ئاسانکاریکردن بۆ گەشتەکان بەردەست دەبێت، ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی مانگی ئەیلولی داهاتوودا فڕۆکەیەکی نوێ لەلایەن هێڵی ئاسمانیی عێراقییەوە دێتە ریزی خزمەتگوزاریی ئاسمانییەوە، هاوشێوەی 11 هاوتاکەی لە جۆری بۆینگ و ئێرباس.

 

بابەتی پێشتر

محەمەد سەڵاح بۆ فرۆشتن نییە

بابەتی دواتر

سبەى ڕۆناڵدۆ ئەرکی گرانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share