یارییەكەی ئەرجەنتین و بەرازیل دووبارە دەكرێتەوە

یەكێتیی تۆپی پێی جیهان بڕیاریدا یارییەكەی بەرازیل و ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەكانی ئەمریكای لاتین لە یاریگایەكی جیاواز دوبارە بكرێتەوە.

یارییەكەی بەرازیل و ئەرجەنتین كە لە مانگی نۆ بەڕێوەچوو، پاش حەوت خولەك دەستپێكردن، ڕاگیرا، ئەوەش دوای ئەوەی بەرپرسانی تەندروستی وڵاتی بەرازیل ڕێگر بون لە بەشداریكردنی چوار یاریزانی ئەرجەنتین بەو پێیەی پشكنینی كۆرۆنایان پێنەبوو.

فیفا بڕیاریدا هەردوو یەكێتی تۆپی پێی بەرازیل و ئەرجەنتین سزابدات و یارییەكەش لە یاریگایەكی جیاواز دوبارە بكرێتەوە كە دواتر فیفا دیاریدەكات.

ئەمە جگە لەوەی هەرچوار یاریزانی ئەرجەنتینی (ئیمیلیانۆ مارتینێز، بۆیندیا ، كریستیان ڕۆمیرۆ، جیۆڤانی لۆسیلسۆ) بۆ دوو یاریی ڕاگیران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) هۆڵه‌ندا به‌ بردنه‌وه‌ له‌ سه‌نیگال ده‌ستیپێکرد

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هۆڵه‌ندا بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد. هه‌ڵبژارده‌ی…
Total
0
Share