قەیرانی ئۆکرانیا بە گفتوگۆ چارەسەر دەکرێت؟

دیاریكردنی كات بۆ هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەردەوامە، بەشێک لە میدیا ‏جیهانییەکان سبەی چوارشەممەیان وەك کاتی هێرشەكە دیاریكردووە، بەڵام ئەمریکا و ‏بەریتانیا و خودی ڕوسیاش پێیان وایە هێشتا کات ماوە بۆ گفتوگۆ.‏

لە گفتوگۆی نێوان جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی ‏بەریتانیادا ئەوە ڕاگەیەندرا، کە دەکرێت گفتوگۆ یەکێک بێت لە چارەسەرەکانی قەیرانی ‏ئۆکرانیا.‏

ڕوسیا نزیکەی 100 هەزار سەرباز و پێداویستیی سەربازیی لە سنووری ئۆکرانیا ‏کۆکردوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت، “هیچ پلانێكمان بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا نییە”.‏

کۆکردنەوەی هێز لەسەر سنوور بۆ ئۆکرانییەکان دیمەنێکە یادگاریی وێرانکەریان ‏بەبیردەهێنێتەوە، بەڵام تا ئێستا سەرۆکی وڵات و دانیشتووانی وڵاتەكە دەڵێن، ئەگەر ‏ڕوسیا هێرشبکات بەرگری دەکەن.‏

ڕوسیا بە کۆکردنەوەی هێز لەسەر سنوور دەیەوێت توڕەیی خۆی نیشانبدات لە ‏نزیکبوونەوەی ئۆکرانیا و ئەوروپا و ناتۆ، ئۆکرانیاش بەهەمان شێوەی ڕابردوو تا ‏ئێستاش ڕووی لە ئەوروپایە.‏

نزیکبوونەوەی ئۆکرانیا لە ئەوروپا و ناتۆ، ئەو ئەگەرەیە، کە ڕوسیا تا جوڵەی سەربازی ‏و داگیرکردنی ئەو وڵاتە پێی ڕازی نابێت، ئەوروپا و ئەمریکاش وەک بەشێکی دیکەی ‏کێشەکە پێیان وایە ئێستاش دەکرێت ڕێککەوتن لەنێوان ئەو دوو ئەگەرەدا بکرێت، ‏نزیکبوونەوەی ئۆکرانیا لە ناتۆ، یان داگیرکردنی وڵات لەلایەن ڕوسیاوە.‏

بابەتی پێشتر

ئەمریکا داوا لە هاوڵاتییەکانی دەکات بەپەلە بیلاڕوسیا جێبهێڵن

بابەتی دواتر

ئەمشەو چامپیۆنز لیگە.. مێسی بەرامبەر ڕكابەرە سەرسەختەكەی یاریدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share