تەندروستیی جیهانی پلانێک بۆ چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ دەستدرێژیی سێکسی دەخاتەڕوو

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامادەکاری دەکات بۆ خستنەڕووی پلانێک بەمەبەستی چاوپۆشی نەکردن لە تاوانەکانی دەستدرێژیی سێکسی، دوای ئەوەی ژمارەیەک لە کارمەندەکانی تێوەگلان لە تاوانێکی لەوجۆرە لە کۆنگۆی دیموکرات.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، تیدرۆس ئەدهانۆم پلانەکەی بۆ وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەکە ئاشکراکردووە.

بەوپێیە ڕۆژی پێنج شەممە بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕەشنوسی پلانەکەی پێشکەش بە وڵاتانی ئەندام کردووە، تاوەکو تێبینی و کاردانەوەی خۆیان لەسەر پلانەکە بخەنەڕوو، ئاماژەی بەوەشکردووە  کۆتا ئامادەکراوی پلانەکە لە چەند ڕۆژێکی کەمی داهاتوودا ئاشکرادەکرێت.

ئەمە دوای ئەوە دێت کە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی فشاریان لە ڕێکخراوەکە کرد بۆ پابدبوونی تەواو بە گرتنەبەری ڕێکار لەوبارەیەوە.

لیژنەی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لە ڕێکەوتی 28ی ئەیلول ڕاپۆرتێکیان پێشکەشی ڕێکخراوەکە کرد، کە بەپێی ڕاپۆرتەکە 21 کارمەندی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تێوەگلاون لە ئەنجامدانی دەستدرێژیی سێکسی لە کۆی 83 تاوانباری ئەو دۆسیەیە، لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات لەکاتی بڵاوبوونەوەی پەتای ئیبۆلا لە ساڵانی نێوان 2018 – 2020.

پلانەکە جەختدەکاتەوە لەئەنجامدانی ڕێکاری خێرا، مامناوەند و درێژخایەن سەبارەت بە لایەنە کەمتەرخەمەکانی ناو ڕاپۆرتەکە و چارەسەرکردنی ئەو پرسە.

هەروەها پلانەکە کاردەکات بۆ “چاکسازی لە ڕۆشنبیریی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و بونیاد و پەیکەری ڕێکخراوەکەدا، لەپێناو ئەوەی وابکات جێگەیەک بۆ خراپ بەکارهێنان و دەستدرێژیی سێکسیی تێدانەبێتەوە”.

دکتۆر تیدرۆس ئەدهانۆم کە دەیەوێت پاڵپشتیی وڵاتانی ئەندام بەدەستبهێنێت بۆ وەرگرتنەوەی ویلایەتی دووەمی سەرۆکایەتیی ڕێکخراوەکە لە ساڵی 2022، ڕایگەیاند کە “داوای لێبوردن” لە قوربانییەکان دەکات و بەڵێنیدا بە سزای جددی بۆ ئەوانەی پێشێلکارییان کردووە.

بەپێی راپۆرتی لیژنەکە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی گرێبەستی تەنها چوار لەو 21 کارمەندەی ڕێکخراوەکەی هەڵوەشاندووەتەوە کە تێوەگلاون لەو پێشێلکارییانەوە و دووانیان لە گەورە بەرپرسانی ئیدارین.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی ڕاپەڕین: سێ کەس بەتۆمەتی دزی دەستگیرکران

بابەتی دواتر

پەنابەرانی عێراقی لەلایەن باندەکانی دزین و بازرگانیکردن بە مرۆڤ هەڵخەڵەتێنراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی نیوزلەندی رفێندرا

گروپێکی چەکدار لە ئاسمانی ئیندۆنیزیا فڕۆکەیەکی نیوزلەندیان بە پێنج سەرنشینەوە رفاند و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە. کریس هیبکینز…
Total
0
Share