ئەمریکا داوا لە هاوڵاتییەکانی دەکات بەپەلە بیلاڕوسیا جێبهێڵن

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بیلاڕوسیا ئەمڕۆ سێشەممە داوای لە هاوڵاتییانی ئەمریکی کرد بەپەلە بیلاڕوسیا جێبهێڵن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بیلاڕوسیا ڕایگەیاندووە، “گەشتمەکەن بۆ بیلاڕوسیا بەهۆی مەترسیی دەستگیرکردن، هەروەها مەترسییەکانی ئاڵۆزییەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا، سەرەڕای بڵاوکردنەوەی سوپای ڕوسیا بەدرێژایی سنوورەکانی نێوان ڕوسیا و بیلاڕوسیا”.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بیلاڕوسیا سەرەڕای ئەوەی داوا دەکات هاوڵاتییەکانی گەشتنەکەن بۆ ئەو وڵاتە داوا لە هاوڵاتییەکانیشی دەکات بەخێرایی بیلاڕوسیا بەجێبهێڵن چ بەڕێگەی بازرگانی بێت یان بەڕێگەی تایبەت.

مانۆڕ و ڕاهێنانە سەربازییە هاوبەشەکانی ڕوسیا و بیلاڕوسیا لە 10ی شوباتەوە دەستیان پێکردووە و تاوەکو 20ی ئەم مانگە بەردەوامدەبێت.

پێشتر هەردوو وڵات جەختیان لەوە کردبووەوە ئەو ڕاهێنان و مانۆڕانە تەنها بەمەبەستی بەرگری و خۆپاراستنە نەک هەڕەشە و مەترسی بۆسەر هیچ لایەک.

بابەتی پێشتر

96 دۆلاری تێپەڕاند.. نرخی نەوت بەرزتربووەوە

بابەتی دواتر

قەیرانی ئۆکرانیا بە گفتوگۆ چارەسەر دەکرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share