ئەمشەو چامپیۆنز لیگە.. مێسی بەرامبەر ڕكابەرە سەرسەختەكەی یاریدەكات

ئەمشەو ڕكابەرییەكانی قۆناغی شانزەی چامپیۆنز لیگ دەستپێدەكات و دوو یاریی بەڕێوەدەچێت.

هەردوو یارییەكە لە كاتژمێر 11ی شەو ئەنجامدەدرێن.

سپۆرتینگ لیشبۆنەی پورتوگالی لە یاریگای خۆی میوانداری مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەكات.

لە ڕیزەكانی مانچستەر سیتی هەریەك لە یاریزانان كول پالمەر، گابریال خیسۆس، جاك گریلیش بەهۆی پێكانەوە دوورخراونەتەوە.

لە یارییەكی تردا یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە یاریگای پارك دی برانس میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەكات.

لە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدرید سەرجەم یاریزانەكان ئامادەن و هیچ كەسێك بەهۆی پێكانەوە دوورنەكەوتۆتەوە.

لە ڕیزەكانی پاریس سانجێرمانیش ڕامۆس لە پێكانەكەی چاك نەبۆتەوەو ناتوانێت یاریی بكات.

ئەم یارییە هەلێكی زێڕینە بۆ ئەوەی مێسی هەموو ئەو فشارانەی سەری لاببات گەر هاوكاری تیپەكەی بكات بۆ بردنەوە لە ڕیاڵ مەدرید.

بابەتی پێشتر

قەیرانی ئۆکرانیا بە گفتوگۆ چارەسەر دەکرێت؟

بابەتی دواتر

كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی پاریس سانجێرمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share