دوای كۆنترۆڵكردنی لەلایەن تاڵیبانەوە یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كابول نیشته‌وه‌

فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربه‌ هێڵی ئاسمانیی قه‌ته‌ریی، به‌ تیمێكی ته‌كنیكییه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی دووباره‌ چالاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول گەیشتە فڕۆخەكانەكە.

بەپێی هەواڵی میدیاكان، دوای كۆنترۆڵكردنی فڕۆكەخانەكە بەتەواوی لەلایەن تاڵیبانەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، تیمێكی ته‌كنیكی به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه له‌باره‌ی به‌رده‌وامیی چالاكییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول‌ به‌ فڕۆكه‌یه‌كی قه‌ته‌ریی گه‌یشتووەته‌ فڕۆكەخانەكە.

تیمه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای تاڵیبان هاتووەتە كابول، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌ باره‌ی كارپێكردن و ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كه.

لە ئێوارەی 15-ی ئابەوە زۆربەی خاکی ئەفغانستان بەشێوەیەکی کرداریی کەوتووەتە ژێردەسەڵاتی تاڵیبان، هەروەها درەنگانی شەوی ڕابردووش دوایین سەربازی ئەمریكا لە فڕۆكەخانەی كابولەوە خاكی ئەفغانستانی بەجێهێشت.

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردووشدا زیاتر لە 114 هەزار کەس لە فڕۆکەخانەی کابولەوە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی ئەمریکا وڵاتەکەیان جێهێشتووە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك كاری لەپێشینەی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. دوو دراوسێ لە كەركوك بە چەك پەلاماری یەكتری دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share