فینلەندا پێدانی مافی مانەوەی هەمیشەیی بە پەنابەران رادەگرێت

وڵاتی فینلەندا لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە پێدانی مافی مانەوەی هەمیشەیی بە پەنابەران رادەگرێت.

وەزارەتی ناوخۆی فینلەندا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە 2ی کانوونی دووەمی 2025ەوە پێدانی مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بۆ پەنابەران رادەگرن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەروەها ماوەی نوێکردنەوەی مۆڵەتی مانەوە لە وڵاتەکەدا لە چوار ساڵەوە بۆ سێ ساڵ کەمدەکرێتەوە.

باس لەوەش دەکات، “لە ساڵی 2025ەوە مۆڵەتی نیشتەجێبوون بۆ ئەو کەسانە رەتدەکرێتەوە کە گومانی تاوانی قورسیان لێدەکرێت کە ئەنجامیان دابێت، چونکە ئەو کەسانە مەترسی لەسەر ئاسایشی فینلەندا دروستدەکەن”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: عەباس عەراقچی بانگهێشتی نیویۆرک کرا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، عەباس عەراقچی بانگهێشتی شاری نیویۆرک کرا بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.…
Total
0
Share