هاتوچۆی سلێمانی: سەرجەم ڕێگاکانی ناوشار بۆ هاتوچۆ مەترسیدارن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە هاتوچۆ لەسەرجەم شەقامەکانی ناوشار مەترسیدارە و داوادەکات هاوڵاتییان لەماڵەکانیان بمێننەوە.

لەڕاگەیەندراوێکدا لیژنەی فریاگوزاریی سلێمانی ڕایگەیاند، ” لەئێستادا سەرجەم شەقامەکانی ناوشار و شەقامە سەرەکی و لاوەکییەکان و شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود  بە گشتی لە حاڵەتی بەستندایە و لەئێستادا شۆفێری لەو شەقامانەدا مەترسیدارە و مەترسیی ڕووداوی هاتوچۆی هەیە”.

لیژنەی فریاگوزاری داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات، بەهیچ شێوەیەک لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە و شۆفێری نەکەن.

لیژنەکە چەند ژمارەیەکی فریاگوزاریی بڵاوکردووەتەوە، تاوەکو هاوڵاتییان لەحاڵەتی پێویستدا پەیوەندییان پێوەبکەن:

ژمارە 100 سەنتەری هەماهەنگیی هاوبەش / پارێزگای سلێمانی P.JCC

ژمارە 188 کۆنترۆڵی هاتوچۆ

ژمارە 115 بەرگریی شارستانی

ژمارە 122 فریاگوزاریی تەندروستی

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەبارەی دروستبوونی درز لە تونێلی ماوەران و مەترسیی داڕمانی ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

ئەمریکا تۆڕێکی نێودەوڵەتیی پەیوەندیدار بە حزبوڵای خستە لیستی سزاکانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ ماوەی چوار شەو تونێلی پێشڕەو دادەخەن. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، تونێلی…
Total
0
Share