ئەمریکا تۆڕێکی نێودەوڵەتیی پەیوەندیدار بە حزبوڵای خستە لیستی سزاکانییەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی سزای بەسەر تۆڕێکی نێودەوڵەتیی پەیوەندیدار بە حزبوڵای لوبنانییەوە ڕاگەیاند.

لەڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی چاودێریکردنی سامانی بیانیی سەربە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، عەدنان عیاد کە ئاسانکاریی دارایی بۆ حزبوڵای لوبنانی کردووە و ئەندامانی تۆڕێکی نێودەوڵەتی و کۆمپانیایەکی پەیوەندیدار بە حزبوڵای خستە لیستی سزاکانییەوە.

ڕوونیشیکردووەتەوە، “ئەو کەس و کۆمپانیایانە ئاسانکارییان بۆ حزبوڵا کردووە تاوەکو دەستیبگات بەسەرچاوەی دارایی و داهاتیان کۆکردووەتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی کارە تیرۆریستییەکانی حزبوڵا”.

لەوبارەیەوە برایان نیسلۆن بریکاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆر و هەواڵگریی دارایی ڕایگەیاند، “دانانی ئەو تۆڕە نێودەوڵەتییە کە پەیوەندییان بە حزبوڵاوە هەبووە لە لیستی سزاکاندا هەوڵێکە بۆ رێگریکردن لە دەستگەیشتنی حزبوڵا بە سیستمی دارایی نێودەوڵەتی بەمەبەستی کۆکردنەوە و سپیکردنەوەی پارە و چالاکییە شەڕەنگێزانەکانی دیکەیان”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ڕێگریکردن لە چالاکییە نایاساییەکانی حزبوڵا و هەوڵدان بۆ دزەکردن لەڕێگەی ئەو تۆڕانەی بەتایبەت کاریان بۆدەکەن”.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی: سەرجەم ڕێگاکانی ناوشار بۆ هاتوچۆ مەترسیدارن

بابەتی دواتر

وێنە.. لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لە کەرکوک حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share