ژنێكی کورد بۆ پۆستی سەرۆک شارەوانیی کۆڵن کاندید دەکرێت

بێریڤان ئەیڤاس، ژنە چالاکوان و سیاسەتمەداری کورد لە ئەڵمانیا، بە فەرمی بۆ پۆستی سەرۆک شارەوانیی شاری کۆڵن کاندیدکرا.

بێریڤان ئەیڤاس ژنە چالاکوان و سیاسەتمەداری کورد لە ئەڵمانیا، لەلایەن حزبی سەوزەوە بە فەرمی بۆ پۆستی سەرۆک شارەوانیی شاری کۆڵن کاندیدکرا.

بێریڤان دوای کاندیدبوونی رایگەیاند “خۆشحاڵم کە وەک کوردێک توانیم متمانەی بەشێکی خەڵکی بەدەستبهێنم و بۆ ئەم بەرپرسیارێتییە کاندید بکرێم”.

هاوکات، بێریڤان ئەیڤاس نزیکەی 40 ساڵ ئەزموونی لە سیاسەتدا هەیە و چەندین پلەو پۆستی جۆراوجۆری لە بوارەکەدا بەدەستهێناوەو لە ساڵی 2017ەوە ئەندامی پەرلەمانە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە مانگی داهاتوودا پڕۆسەی هەڵبژاردن لە ئەڵمانیادا بەڕێوەدەچێت و لایەنە سیاسییەکان سەقاڵی ئامادەکاری و دیاریکردنی کاندیدن بۆ پۆستە باڵاکان، لەو چوارچێوەیەشدا “بێریڤان ئەیڤاس” وەک ژنە سیاسەتمەدارێکی ناسراوی کورد بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانیی کۆڵن کاندیدە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: پێویستە ئەو هێزانەی لەناوشاردان ڕاهێنانیان پێبکرێت

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی سلێمانیەوە دەڵێت، “ئەو هێزانەی لەناو شاردا دادەنرێن دەبێت ڕاهێنانی زیاتریان…
Total
0
Share