وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەبارەی دروستبوونی درز لە تونێلی ماوەران و مەترسیی داڕمانی ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەو دەنگۆیانەی باس لە مەترسیی داڕمانی تونێلی ماوەران دەکەن بەهۆی دروستبوونی درزەوە تێیدا ڕاست نین و هیچ مەترسییەک لەسەر تونێلەکە نییە.

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ” دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی ئەوەی گوایە درزێک لە تونێلى ماوەران لە نزیک قەزاى شەقڵاوە دروست بوە لەلایەن بەشێک لە میدیاکانەوە، دوای بەدواداچوونی وردی تەکنیکی، دەرکەوت کە بابەتەکە بەوشێوازە نیە و ئەوەی هەیە، دروستبوونی چەند گرفتێکە لە پۆرتاڵی دیواری دەرەوە، وەکو کەوتنی چەند شوێنێک لە لاشانەکان یاخود بوونی چەند درزێک لە دیوارەکە ئەویش تەنها چینی ڕووپۆشی دیوارەکەی دەرەوەیە هیچ پەیوەندییەکی بە خودی تونێلەکەوە نیە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، تونێلەکە درزی نەبردووە و ستراکچەری تونێلەکە سەلامەتە و هیچ

وەزارەت هۆکاری کێشەکە بۆ وەستانی کارکردن لە تونێلەکە دەگێڕێتەوە و ڕایگەیاندووە، “ئەو کەموکوڕیانەی دروستبوون لە ئەنجامی ڕاوەستان و کارنەکردنە لە پرۆژەکەدا کە بەهۆی قەیرانی دارایی و خەرج نەکردنی شایستە داراییەکانی بەڵێندەرەوە، ماوەی شەش ساڵە ڕاوەستاوە”.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەڵێت، “بەرپرسیارێتیی پرۆژەکە لە تەواوکردن و چاککردنەوەی هەر کەموکوڕیەک لە ئەستۆی کۆمپانیای جێبەجێکارە لە داهاتودا”.

تونێلی ماوەران بەشێکە لە پڕۆژەی دروستکردنی جوتسایدی کۆڕێ- شەقڵاوە- قەندیل، بە درێژی 935م، پێکهاتووە لە دوو سایدی چوون و هاتن، گشت بڕگەکانی شارستانی لەناو تونێڵەکە تەواو بووە، ئەوەی ماوە تەنها بڕگەکانی ئیلیکترۆمیکانیکی و کارەبایی ناوەوەیە، پرۆژەکە بە گشتی لە 86%ی کارەکانی تەواوبووە.

بابەتی پێشتر

دوای 77 ساڵ پارچەكانی فڕۆكەیەكی سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەم دۆزرانەوە

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی: سەرجەم ڕێگاکانی ناوشار بۆ هاتوچۆ مەترسیدارن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share