نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغداد دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە سەردانی بەغداد دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت.

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا تاوتوێی ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی حکومەتی عێراق دەکرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەجیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەغداد کۆدەبێتەوە، پرسی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بەڵێنی پشتیوانیی مەکتەبى سکرتارییەتی مام جەلال بۆ دە‌زگای چاپ و پەخشی سە‌ردە‌م دووپاتدەكاتەوە

قوباد تاڵەبانی دوای دەست بەکاربوونی وەکو سەرپەرشتیاری مەکتەبى سکرتارییەتی سە‌رۆك مام جەلال، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ دەزگای چاپ…
Total
0
Share