لە پارێزگایەکی باکووری کوردستان بومەلەرزە روویدا

لە پارێزگای بەدلیسی باکوری کوردستان بومەلەرزەیەک روویدا.

سەرۆکایەتیی فریاگوزاری لەناکاوی تورکیا ناسراو بە (ئافاد) بڵاویکردەوە، لە پارێزگای بەدلیسی ‏باکووری کوردستان بومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.3 پلەی رێختەر روویداوە و لە سەرانسەری ‏پارێزگاکەدا هەستیپێکراوە.

دەشڵێت، بومەلەرزەکە بە قوڵایی ‌‎8‌‏ ‏کیلۆمەتر تۆمارکراوە، و تاوەکو ئێستا قەبارەی زیانەکان نازانرێن، بەدواداچوونی تیمە تایبەتەکان بەردەوامە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو دوو بومەلەرزە لە وڵاتی تورکیا روویدا و باکوری ‏کوردستانیشی گرتەوە، کە ئاستی بەهێزیەکەیان ‌‎ ‌‎7.7‌‏ پلەی رێختەر بوو کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ‌‎50‌‏ ‏هەزار کەس و برینداربوونی ‌‎107‌‏ هەزار کەس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەک پەرلەمانتار: حکومەت لە ماوەیەکی دیاریکراودا مووچەی تەواوی مووچەخۆران بدات

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە 21 پەرلەمانتارن داوا لە حەکومەتی هەرێم دەکەن بەزوویی مووچەی مووچەخۆران دابەشبکات و ڕایانگەیاندووە،…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی: دەبێت تاكڕەویی و مۆنۆپۆڵی حوكمداریی نەمێنێت

ئەنجومەنی سەركردایەتيی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازكرد. كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ، بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی…
Total
0
Share