تەرمی کارما رەئوفی تەمەن 11 ساڵان لە ئاوی زەڵم دەرهێنرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی کارما رەئوفی تەمەن 11 ساڵان کە ئێوارەی دوێنێ ونبووبوو، لە ئاوی زەڵم دۆزرایەوە.

بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، “ئێوارەی دوێنێ هەینی منداڵێکی تەمەن 11 ساڵان دانیشتووی ناحیەی خورماڵ لەماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، هەر بۆیە لێکۆڵینەوە و گەڕان بەدوایدا دەستیپێکرد”.

ئاشکراشیکرد، “بەیانی ئەمڕۆ تەرمی منداڵەکە لە ئاوی زەڵمدا لە نزیکی گردی چەقەڵاوای خورماڵ دۆزراوەتەوە و بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن”.

بابەتی پێشتر

ژمارەی ئەو هەسارانەی بۆ ژیان گونجاون چەندن؟

بابەتی دواتر

راپۆرتێک: ژنە داعشییەکانی ناو کەمپی هۆل منداڵان وەک ئامرازی سێکسیی بەکاردەهێنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزە كەلاری هەژاند

دوو بومەلەرزە بە كاتی جیاواز لەشاری كەلار ڕوویاندا هیچ زیانێكی گیانی و ماددییان نەبوو. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا…
Total
0
Share