توێژینەوەیەک: خواردنەوەی یەک کوپ شیر لە رۆژێکدا لە جۆرێکی شێرپەنجە دەتپارێزێت

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی، خواردنەوەی یەک کوپ شیر لە رۆژێکدا بە شێوەیەکی بەردەوام ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە بە رێژەی 20% کەمدەکاتەوە.

توێژەران لە توێژینەوەکەدا بۆیان دەرکەوتووە، وەرگرتنی بڕی 300 میلیگرام کالسیۆن لە رۆژێکدا، کە لە خواردنەوەی بڕی نیو لیتر شیر دەستدەکەوێت ئەگەری نەخۆشکەوتن بە رێژەی 17% کەمدەکاتەوە.

کیرین بابییر کە نووسەری توێژینەوەکە و شارەزای بواری خۆراکە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد دەڵێت، “ئەم توێژینەوەیە بەڵگەیە لەسەر بەهێزی بەرهەمە شیرەمەنییەکان، کە جەستە لە شێرپەنجەی کۆڵۆن دەپارێزێت، کە بوونی کالسیۆم تێیاندا هۆکاری ئەم سوودە زۆرانەیە.

شێرپەنجەی کۆڵۆن، یەکێکە لە سێ جۆری شێرپەنجەی بەربڵاو لە جیهاندا کە ساڵانە دوو ملیۆن کەس تووش دەبن و ملیۆنێک کەسیش گیانلەدەستدەدەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق و هەرێمی کوردستان دەرمانێکی هیندیی ژەهراوییان لە دەرمانخانەکاندا کشاندەوە

هەریەکە لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵمەتی کشاندنەوەی جۆرێکی دەرمانی پزیشکییان لە دەرمانخانەکاندا دەستپێکردووە و هۆکارەکەشی…
Total
0
Share