کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لەنێوان  ساماڵ پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاشکراشیکرد، “سبەینێ سێشەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە، پلەکانی کەمێک نزمدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

بەرزترین پلەکانی گەرما لە هەولێر 38 پلەى سیلیزى، سلێمانی 35 پلەى سیلیزى، دهۆک 37 پلەى سیلیزى، کەرکوک 39 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 37 پلەى سیلیزى، زاخۆ38 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 25 پلەى سیلیزى، سۆران37 پلەى سیلیزى و گەرمیان 41 پلەى سیلیزى دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: داواكاریی دەرماڵەی خوێندكاران گەیەندرایە لایەنی پەیوەندیدار

پارێزگارى سلێمانى لەبارەی خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆی خوێندكاران په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “پشتیوانی لە داوا ڕەواکانتان دەکەین و پەیام و…
زیاتر ببینە

لە هەرێمی كوردستان قەرز بە هاوڵاتییان دەدرێت قەرزەكە لە 15 ملیۆن تا وەكو 100 ملیۆن دینارە

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی كشتوكاڵ یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ بانكێك واژووكردووە كە قەرز بە هاوڵاتییان دەدرێت و بڕەكەی…
Total
0
Share