دوای نزیکەی 200 ساڵ ناوچەی میرنشینەکەی پاشای کۆرە کرایە ئیدارەی سەربەخۆ

شاری سۆران کە دەکەوێتە دووریی 115 کیلۆمەتر لە باکووری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەولێر، دوای دەرچوونی بڕیارەکەی، ئەمڕۆ وەک ئیدارەیەکی سەربەخۆ ناسێندرا.

شاری سۆران ئەگەرچی دانیشتووانەکەی نزیکەی 350 هەزار کەسن، هاوکات ناوەندی قەزاکانی “چۆمان، مێرگەسور، ڕەواندز”یش بووە، بەوەش زیاد لە ئاستی قەزایەک فشاری ئیداری و کارگێڕی لەسەر بووە.

ئەمڕۆ دوای 191 ساڵ لە لەناوچوونی میرنشینەکەی میر محەمەد یان پاشای کۆرە لەلایەن ئیمپراتۆرییەتی عوسمانییەوە، ناوچەی میرنشینەکە کرایە ئیدارەیەکی سەربەخۆ.

مێژووی بە قەزابوونی سۆران زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1980 کاتێک حکومەتی ئەوکاتی عێراق قەزای ڕەواندزی ھەڵوەشاندەوە و سۆرانی کردە قەزا بەناوی قەزای سەدیق، لەدوای ڕاپەڕین ناوەکەی گۆڕا بۆ قەزای سۆران و دواتر ڕەواندزیش کرایەوە بە قەزا و تا ئەم ماوەیە سۆران ناوەندی ھەرچوار قەزای سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و ڕەواندز بوو.

ناوی سۆران لە میرنشینی سۆرانەوە ھاتووە، لە ساڵی 1830دا میر محەمەد یان پاشا کۆرە حکومڕانی میرنشینەکە، تۆپخانە و سکەی پارەی لێداوە بەھیوای دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆ، کە پایتەختەکەی شاری رەواندز بووە، بەڵام لەلایەن عوسمانییەکانەوە لەناوبراوە.

ئیدارەی سەربەخۆی ئێستای سۆران زۆرترین قەزا و ناحیەی لە ناوچەکەدا لەسەر بووە و ھەرسێ قەزای ڕەواندز، چۆمان و مێرگەسۆر و ھەر سێ ناحیەی سیدەکان، دیانا و خەلیفان لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە قەزای سۆرانن، نزیکەی 400 گوندیش سەر بەو ئیدارەیەن.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

کریستیانۆ لە ژووری جلگۆڕینەکان وتارێکی مێژوویی داوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخی ناوچەكە وادەخوازێت پەیوەندییەكان لەچوارچێوەی یاسا و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكان بەردەوامبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد لەگەڵ جەنەراڵ جۆول ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە…
Total
0
Share