هەرێم.. لە دوو رووداوی هاتوچۆدا شەش كەس بوونە قوربانی

ئەمڕۆ لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە هەرێمی کوردستان، شەش کەس بوون بە قوربانی.

تەنها لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی سەرەتای ئەمڕۆدا، لە دوو رووداوی جیادا لە شاری سلێمانی و ناحیەی هەریر، کەسێک گیانیلەدەستدا و پێنج کەسی دیکە برینداربوون.

لە رووداوی یەکەمدا لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی، بارهەڵگرێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی بە حەوت ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشا و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون، کە برینی یەکێکیان سەختە.

هەر ئەمڕۆ لەسەر رێگەی ناحیەی هەریر لە پارێزگای هەولێر، پێكدادان لە نێوان بارهەڵگرێک و پیکابێکدا روویدا و بەهۆیەوە مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ گیانیلەدەستدا.

دیمەنێك لە رووداوەكەی هەریر
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەو پزیشکەی نەشتەرگەریی جوانکارییەکەی کردبوو مۆڵەتی کارکردنی نەبوو

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەو پزیشکەی لە سلێمانی نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ ژنێک کرد کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی، هیچ مۆڵەتێکی فەرمیی…
Total
0
Share