کەشناسی: سبەینێ باران و بەفر دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوی سبەینێی بڵاوکردەوە، بەوپێیە ئەگەری بارانبارین و بەفر هەیە.

بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “شەپۆلێکى بارانبارین هەندێک لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى عێراق دەگرێتەوە، لە ئەنجامى کاریگەرىی ئەم شەپۆلە ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو دەبێت لە گەڵ ئەگەرى دەستپێکردنى بارینى نمەباران لە کاتەکانى نێوەڕۆدا لە ناوچەکانى گەرمیان و کەرکوک و هەڵەبجە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کاتەکانى ئێوارە و شەودا شەپۆلی بارانبارینەکە درێژدەبێتەوە پارێزگای سلێمانیش دەگرێتەوە، پێشبینیش دەکرێت لە شەودا رێژەیەکى زیاتر باران لەو ناوچانە ببارێت، بۆ پارێزگای هەولێر پێشبینى دەکرێت ئاسمان هەورى تەواو بێت لە گەڵ ئەگەرى کەمێک نمەبارانى بچڕ بچڕ.

هەروەها لە پارێزگای دهۆک ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و پێشبینىی بارانبارین نیە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانى رۆژهەڵات و باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێم دەبارێت و پلەکانى گەرما زیاتر نزمدەبنەوە.

پێشبینىش دەکرێت ئەم شەپۆلە بە شێوەى بچڕ بچڕ تا دوای نیوە شەوى شەممە بەردوام بێت بەتایبەت لە ناوچەکانى گەرمیان و رۆژهەڵاتى هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێپرسراوی کارگێری کۆمەڵەی کرێنشینان: لە 100 کرێنشین 10 یان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون سوودمەندبوون

لێپرسراوی کارگێری کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایگەیاند، کەمترین کرێنشین لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون سوودمەندن. عوسمان مەلا عەبدوڵا لێپرسراوی…
Total
0
Share