نوسەر و سیاسەتمەداری کورد، کامیل ژیر کۆچی دواییکرد

یەکێتی نوسەرانی کورد لقی سلێمانی بڵاویکردەوە، کامیل ژیر دامەزرێنەر و ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوە و یەکێتی کورد (کاژیک) لە تەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

نوسەر و سیاسەتمەداری کورد، کامیل ژیر لەدایکبووی 20ی12ی 1934ی سلێمانی بوو، دەرچووی کۆلێژی ماف بوو لە بەغداد، چەندین زمانی زانیووە یاخود هەوڵی فێربوونی داوە لەماوەی ژیانیدا، لەوانە ئینگلیزی و ئەڵمانی و فەڕەنسی و لە بواری نواندن و دەرهێناندا خوێندویەتی و شارەزایی زۆری هەبووە.

ئەندامی حزبی شیوعی عێراقی بووە و سیاسەتمەداربووە و هەر بەو هۆیەشەوە زیندانی کراوە و دوورخراوەتەوە بۆ ئەبوغرێب.

یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کاژیک و ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی ئازادی و ژ‌یانەوە و یەکێتی کورد (کاژ‌یک) بووە.

جگە لەوەش، چەندین کتێبی نووسیوە و خاوەنی چەندین وتاری سیاسی و ئەدەبی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بە رێزەوە لە بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لەلایەن ئەڵمانیاوە دەڕوانین 

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، بە رێز و پێزانینی زۆرەوە لەو هەڵوێستەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەڕوانین کە کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانی بە جینۆساید…
زیاتر ببینە

کوردستان لە حوزەیراندا 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە داهاتی نزیکەی دوو ملیار دۆلار هەناردە کردووە

کۆمپانیای (tankertrackers)ی جیهانی ئاشکرایکردووە، هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا نزیکەی 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، داهاتەکەشی زیاتر…
Total
0
Share