سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە

جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، لە بەغداد لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا، پێشهاتە ئەمنییەکان تاوتوێکران و جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگییە ئەمنی و هەواڵگرییەکان لەنێوان دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە، بەشێوەیەک ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکاندا.

هەر لەکۆبوونەوەکەدا، هەردوولا پێویستیی کاری هاوبەش، بەهێزکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکارییە هەمەلایەنەکان دووپاتکردەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی وڵات و بەرژەوەندییە باڵاکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق 38 هاوپەیمانێتی پێکهێنراون

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 38 هاوپەیمانێتی لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان…
Total
0
Share