كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆتاییهات و سودانی بڕیاریدا

بەپێی زانیارییەكان كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆتاییهات و لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندووە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم 130 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە و 50 هەزار بەرمیل بۆ ناوخۆی هەرێم دەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەرێم ئامادەیە 120 ملیار دینار داهاتی مانگی شەش بۆ بەغداد بنێرێت و لەبەرامبەردا محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە كاری لیژنە هاوبەشەكان یەك هەفتەی دیكە درێژبكرێتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە دەبێت بە زووترین كات لیژنە هاوبەشەكان كۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجامبدەن و كارەكانیان تەواوبكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: هێزێکی زۆری پـ.ـارتی گەمارۆی ئەو ناوچە و گوندانەیان داوە کە هـ.ـەرکییەکان تیایاندا نیشتەجێن

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، هێزێکی زۆری پـ.ـارتی گەمارۆی ئەو ناوچە و گوندانەیان داوە کە هـ.ـەرکییەکان تیایاندا نیشتەجێن. سەرچاوەیەک لە گوندی…
Total
0
Share