بەرپرسێكی حكومی بە پێنج ساڵ زیندانی سزادرا

لەلایەن دادگای تاوانی نەینەواوە سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ بەرپرسێكی حكومەتی خۆجێی پارێزگاكە دەرچوو.

بڕیارەكەی دادگا دەرهەق بە رەعد عەباسی، جێگری پارێزگاری موسڵ بۆ كاروباری پلاندانان دەرچووە، سەرەڕای ماوەی زیندانییەكە، پێبژاردن بە بڕی پێنج ملیۆن دیناریش لەخۆدەگرێت.

راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڵاویكردەوە، بڕیارەكە پشتبەست بە ماددەی 308 لە یاسای سزادانی عێراقی و بە تاوانی وەرگرتنی بەرتیل لە یەكێك لە كۆمپانیاكان لە بەرامبەر ئاراستەكردنی پڕۆژەی ئاوەدانكردنەوە بۆی دەرچووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی لەگەڵ بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیدایە بۆ تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەران

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە. لە…
Total
0
Share