کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق 38 هاوپەیمانێتی پێکهێنراون

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 38 هاوپەیمانێتی لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان پێکهێنراون و لە وادەی خۆیدا تۆمارکراون.

عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو کۆتاییهاتووە، لە ئێستادا قۆناغی وردبینیکردن بۆ ناوەکان دەستیپێکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستا وردبینیکردنی ناوەکان لە ئۆفیسەکانی کۆمسیۆن دەستیپێکردووە، دواتر دەنێردرێن بۆ لایەنە و دەزگا پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە شیاوبوونیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان.

جەختیشیکردەوە، تا کۆتاییهاتنی تۆمارکردنەکە 38 هاوپەیمانێتی تۆمارکراون، لە ئایندەیەکی نزیکدا ناو و ژمارەی لیست و کاندید و حزبە سیاسییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنەکاندا بڵاودەکەینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە 24 کاتژمێردا 114 منداڵ سییەکان لە نەخۆشخانە خەوێندراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی پڕبوونی بەشەکانی نەخۆشخانەی منداڵانی ڕاگەیاند بەهۆی زۆریی منداڵانی نەخۆشی داخڵکراو لە نەخۆشخانەکەدا، بەپێی وتەی…
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری دووکان: لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 116 هەزار گەشتیار سەردانی دووکانیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دووکان، ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 116 هەزار گەشتیار سەردانی دووکانیان کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دووکان،…
Total
0
Share