ئایا نوری مالیکی دەبێتەوە بە سەرۆکوەزیران؟

لەناو شەقامی عێراقیدا دەنگۆیەک هەیە کە نوری مالیکی خۆی بۆ سەرۆکوەزیرانی ئامادە دەکاتەوە و خۆشی دەڵێت، “ئامادەیم تێدایە”.

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “نینانیوز” ئەمڕۆ 1ی ئازار ڕایگەیاند، “من ئامادەییم تێیدا جارێکی دیکە ببمەوە بە سەرۆکوەزیران و کاتێک من سەرۆکوەزیران بووم هەفتەی چەندجارێک لەگەڵ جۆبایدنی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا قسەمکردووە کە ئەوکات جێگری باراک ئۆباما بوو”.

مالیکی پاساوی بۆ گونجاوی بوونەوەی بە سەرۆکوەزیران ئەوەبووە کە پەیوەندی باشی لەگەڵ جۆبایدن هەبووە و ئێستاش دەتوانرێت سود لەو ئەزمونە وەربگیرێت.

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشکرایکردووە، کاتێک جۆبایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردراوە قسەی لەگەڵ کردووە و پیرۆزیبایی لێکردووە هیواشی خواستووە، “هەوڵە نەرێنییەکانی ترەمپ لەسەر ناوچەکە پاکبکاتەوە”.

نوری مالیکی ڕایگەیاندووە، “وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران کارێکی سەختە، بەڵام ئەگەر حزبەکان و شەقامی عێراقی من بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێرن بە دڵنیاییەوە پەسەندی دەکەم”.

نوری مالیکی لە ساڵی 2006 وە تا کۆتایی ساڵی 2014 سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو، لە سەردەمی ئەودا داعش بەشێک لە خاکی عێراقی داگیرکرد و دواتر مالیکی بەوە تۆمەتبارکرا کە سوپایەکی تائیفی دروستکردووە و سونەکانی دورخستووەتەوە لە سوپا بۆیە ئەو ڕوداوە ڕویدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوان كەلاری: پێش جەژن هێزە ئەمنییەكان دوو مووچە وەردەگرن و فەرمانبەرانیش مووچەی مانگی پێنج

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە خەرجیی كرداری(ئینفاقی فیعلی)جیاكراوەتەوە و حكومەتی عێراق پابەندی ناردنی مووچە…
زیاتر ببینە

سودانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

سودانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و ناوەڕۆکەکەی ئاشکراکرا. نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڵاویکردەوە، “محەمەد شیاع…
Total
0
Share