نووسینگەی ڕێبوار تەها ڕایدەگەیەنێت، دەنگۆکانی دەستلەکارکێشانەوەی ڕێبوار تەها دوورن لە ڕاستییەوە و ئەو کەسانەی ئەم دەنگۆیانە بڵاودەکەنەوە لەلامان ناسراون.
نووسینگەی ڕێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک ڕایگەیاند، دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی ڕێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک لە پۆستەکەی، دوورە لە ڕاستییەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی ئەم دەنگۆیانە بڵاودەکەنەوە. لەلامان ناسراون، سکاڵای یاساییان لەسەر تۆماردەکەین.