جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، لە بەغداد لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، پێشهاتە ئەمنییەکان تاوتوێکران و جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگییە ئەمنی و هەواڵگرییەکان لەنێوان دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە، بەشێوەیەک ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکاندا.
هەر لەکۆبوونەوەکەدا، هەردوولا پێویستیی کاری هاوبەش، بەهێزکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکارییە هەمەلایەنەکان دووپاتکردەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی وڵات و بەرژەوەندییە باڵاکان.