لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوێک بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین لە هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە و دەدرێتە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.
لە نووسراوەکەدا داوادەکرێت پشکی هەرێمی کوردستان لە نەوتی خاو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی لە 50 هەزار بەرمیلەوە بۆ 140 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیادبکرێت، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین.
بەگوێرەی زانیارییەکان 170 واژوو بۆ نووسراوەکە کۆکراوەتەوە کە پەرلەمانتارانی کورد، شیعە و سوننە واژوویان کردووە.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت، “داواکارییەکە لە بەرژەوەندیی خەڵکە و لەبەرئەوە ئێمەش واژوومان لەسەر کردووە”.