وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ لە سەرجەم فەرمانگەکان لە کاتژمێر 8:30 بەیانییەوە تا ئێوارە لە خزمەتی هاوبەشانی کارەبا دەبین و بۆ دانەوەی قەرزەکانیان
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاوبەشانی کارەبا ئاگاداردەکەینەوە، سبەی یەکشەممە، دوا ڕۆژی داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبای پێش پڕۆژەی ڕووناکییە، بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم فەرمانگەکانی فرۆشیاری وزە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە لە کاتژمێر 8:30ـی بەیانی تا ئێوارەی هەمان ڕۆژ تا هاوبەش مابێت لە خزمەتی هاوبەشانی کارەبا دەبن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوبەشانی کارەبا هەروەها لە ڕێگەی ئی پسوڵەوە دەتوانن قەرزی کارەباکەیان بە داشکاندنەکەوە تا کاتژمێر 12ـی شەو بدەنەوە.