عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دوای کۆتاییهێنان بە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە، ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات بەمەبەستی تاوتوێکردن، دەنگدان و پەسەندکردنی.
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست جەختیشیکردەوە کردەوە کە ئەم هەفتەیە بە هەفتەیەکی یەکلاییکەرەوە دادەنرێت بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان.